به پێی
راپۆڕتی به‌شی هونه‌ری ئاژانسی هه‌واڵی
په‌یامنێر له راگه‌یاندنی گشتی ئه‌نجومه‌نی
كورته فیلمی ئێران له شاری تاران، كورته
فیلمی "مدرسه ما" واته "قوتابخانه‌ی ئێمه"
له ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ندی سینه‌ماكاری كورد
ئه‌كبه‌ر شه‌هبازی له به‌شی كێبڕكێی كورته
فیلمه ڤیدیۆییه‌كانی سینه‌مای ئێران له
میانه‌ی 22مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی
فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران له شاری
هه‌مه‌دان و له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی
ناوبژیوانه‌وه بۆ سازكردنی كورته فیلمی
"مدرسه ما" واته "قوتابخانه‌ی ئێمه" به
هۆی روانینی مرۆڤانه به دنیای منداڵان،
دیپڵۆمای شانازی پێبه‌خشرا.
هه‌روه‌ها
ئه‌نجومه‌نی كورته فیلمی ئێران ته‌ندیس و
دیپڵۆمای شانازی پێشكه‌ش كرد به سینه‌ماكاری
سنه‌یی ئه‌كبه‌ر شه‌هبازی بۆ سازكردنی كورته
فیلمی "قوتابخانه‌ی ئێمه".
به گشتی
272 فیلم له میانه‌ی 22مین خولی فیستیڤاڵی
نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی
ئێران، له سینه‌ماكارانی ئێرانی و بیانی له
جۆره‌كانی فیلمی بڵندی سینه‌مایی، فیلمی
ڤیدیۆیی بڵندی سینه‌مایی، فیلمی ڤیدیۆیی نێوه
بڵندی سینه‌مایی و كورته فیلمی ڤیدیۆیی له
سینه‌ماكانی شاری هه‌مه‌دان نمایش كران.
له به‌شی
كێبڕكێی سینه‌مای ئێرانی له 22مین خولی
فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی
منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، 12 په‌پووله‌ی
زێڕین به هونه‌رمه‌ندانی سه‌ركه‌وتوو له
به‌شه جۆراوجۆره‌كانی فیستیڤاڵدا پێشكه‌ش
ده‌كرێت، له‌وانه: باشترین فیلمی بڵندی
سینه‌مایی، باشترین فیلمی نیوه بڵند، باشترین
كورته فیلم، باشترین ده‌رهێنه‌ری فیلمی بڵند،
باشترین سیناریۆ، باشترین ئه‌كته‌ری منداڵ و
مێرمنداڵ، باشترین یاریده‌ده‌ری ته‌كنیكی و
هونه‌ری، باشترین به‌رهه‌می ڤیدیۆیی بڵند،
باشترین به‌رهه‌می ڤیدیۆیی نیوه بڵند و
باشترین به‌رهه‌می ڤیدیۆیی كورته فیلم.